بەپێی راگەیاندراوی فەرمی كۆمپانیاكە، هێڵی فڕۆكەوانی فلای ئەربیل دوو فڕۆكەی نەفەرهەڵگری هەیە و لەیەكەم قۆناغیشدا گەشتەكانی بۆ هەشت وڵاتی جیهان ئەنجام دەدات، كە یەكەم گەشتی لە 16ی ئەم مانگەوە لە هەولێر دەبێت بەرەو ستكهۆڵمی پایتەختی سوید و بەبێ ترانزێت ئەنجام دەدرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەماوەیەكی نزیكدا فڕۆكەیەكی دیكەش دەكڕدرێت و ژمارەی گەشتەكان زیاد دەكرێت
هەروەها كۆمپانیاكە لۆگۆی تایبەتی خۆی لە فڕۆكەكان داوە، جگە لە كاپتنی فڕۆكەكە، تەواوی ستافی فڕۆكەكان، كوردن و بە زمانی كوردیش لەسەر تەواوی كەلوپەل و كەرەستەكانی ناو فڕۆكەكە رێنمایی و زانیاری نوسراوە.
جێی باسە ئێوارەی یەكشەممە 10-6-2018 لە رێوڕەسمێكدا دەستپێكردنی كارەكانی هێڵی فڕۆكەوانی كوردستانی لە شاری هەولێر راگەیەندرا.