جێگری سەرۆکی حکومەت بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی

قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕوانامەى رێزلێنانی بە‌خشییە‌ ژمارەیەک بەرپرسی حكومی لە ناویاندا عەميدی مافپەروەر (سالار عەبدوڵڵا)بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی یەکێک بوو لە بەڕێوبەرەکان . ئەمەش لە چوارچێوە‌ی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت، كە‌ ئامانج لێی نە‌ھێشتنی گە‌ندە‌ڵی، كە‌مكردنە‌وە‌ی رۆتین و باشتر پێشكە‌شكردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌تە بە‌ ھاووڵاتیان.

نزیکەى(٦) هەزار پاسپۆرت تەواوبووە هاوڵاتیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى

ئاگادارى ئەو هاوڵاتیان دەکەین کە پێشتر مامەڵەى پاسپۆرتیان کردوە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان بەزووترن کات سەردانى پاسپۆرتى سلێمانى بکەن بەمەبەستى وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن. لە ئێستادا (٥٩١٤) پاسپۆرت تەواوبووە لەبەشى پێدانەوەى پاسپۆرتى سلێمانیە و هاوڵاتیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى بۆ زیاتر وەرگرتنى زانیارى لینکى ناوەکان بڵاو کراوەتەوە بەپێی ساڵ. ساڵی ٢٠١٩ (٧٥٢) […]

ناوی ئەو هاوڵاتیانەى کە لە پاسپۆرتی سلێمانی بەڵگەنامەکانیان دۆزراوەتەوە

داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەین کە  ناوی سیانیان لە خوارەوە هاتووە بە زووترین کات سەردانی هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی بەڵگەنامەکانیان . ناوی ئەو کەسانەی (پێناسی باری شارستانی)یان دۆزراوەتەوە: ١. عائشە یوسف حسن٢. سینەم برهان مصطفى٣. فەرمان جمال جلال٤. ڕێناس حسن رحیم٥. سەرکەوت خضر حسين٦. دابان محمد مولود٧. دیلان نەوزاد […]

هــــاووڵاتـــی بـــەڕێــــز… لە کاتی سەردانت بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکەت پێویستە

 ١.  پێویستە خۆت ئامادەبیت بۆوەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکەت، چونکە پەنجەمۆری ئەلەکترۆنی وەردەگیرێت. ٢ . بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرتى منداڵی خوار (۱۸) ساڵ، پێویستە بەخێوکەر(ولى امر)ى منداڵەکە ئامادەبێت. ٣ . ئەوهاووڵاتیانەی پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە و یەکێکی تر ئەهێنن بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر لە کاتى مامەڵەى پاسپۆرت ، ئەوا پێویستە بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکە هەمان کەس لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.  ٤. دڵنیابە لەپاک ڕاگرتنی […]

لە کاتی مامەڵەى پاسپۆرتى منداڵ لە چەند حاڵەتێکدا دایک ئەتوانێت ببێت بە (ولی امر) بۆمنداڵ

هاوڵاتى بەڕێز..لە چەند حاڵەتێکدا کە دایک ئەتوانێت ببێت بە (ولی امر) بۆ مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتى منداڵ ١. ئەگەر ژن هاوسەرەکەى عێراقی نەبێت. ٢. ئەگەر باوک لە ژیاندا نەمابێت، پێویستە لەم کاتەدا ئەو کەسەى ئەرکى بەخێوکردنى منداڵەکەى گرتۆتە ئەستۆئەگەر (دایک یان هەرکەسێکى )تر منداڵەکەبێت ، سەردانى دادگاى بارى کەسێتى دەکات بۆ ئەوەى (حجە وصایە) […]

پاسپۆرتی دبلۆماسی

ئەو پاسپۆرتەیە کە دەردەکرێ بۆ ئەو کەسانەی کە ماکێکی تایبەتیان هەیە ئەویش دبلۆماتکارەکان ئەوانەی لە بواری دبلۆماسی و وەزارەتی دەرەوە کار دەکەن ، بەخشینیشی لە دەستەڵاتی وەزیری دەرەوەی عێراقدایە و پێکهاتووە لە (٤٨) لاپەڕە ، بەرگەکەی ڕەنگی ( :سوور ) ە .نوێ دەکرێتەوە بە ڕەزامەندی وەزیری دەرەوەی عێراق وە دەدرێت بە .١- سەرۆک کۆماری عێراق […]

کارتى زانیارى سەربە چ پارێزگایەک بێت، پێویستە لە هەمان پارێزگا مامەلەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت بکەیت

بەپێی شوێنى نیشتەجێبوون وکارتى زانیارى سەربە چ پارێزگایەک بێت، پێویستە لە هەمان پارێزگا مامەلەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت بکەیت. وە لە هەر پارێزگایەکیش چەند نوسینگەیەک هەبێت بەپێی شوێنى جوگرافى و کارتى زانیارى قەزا و ناحیەکان دابەش بوون بۆ مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت، لە ئێستادا پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاى هەڵەبجە، بە ئیدارە سەربەخۆکانەوە چەند نوسینگەیەکى […]