بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

ئەگەر کارتى زانیارى بە ناوى باوکەوە نەبوو، بۆ مامەڵەى پاسپۆرت چى پێویستە

هاوڵاتى بەڕێز…بۆ ئەو کەسانەى کە تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵە و کارتى زانیارى بە ناوى باوکیانەوە نیە، پێویستە ئەم بەڵگەنامانە لەگەل خۆیان بهێنن: ئەگەر هاتوو دایکى خاوەن مامەڵەکە جیابووبۆوە ، ئەوا پێویستە وێنەیەک لە پێناسى دایک یاخود بڕیارى جیابوونەوەکەى پێبێت. ئەگەر هاتوو باوک لە ژیاندانەمابوو(وەفاتى) کردبوو، ئەوا پێویستە وێنەیەک لە پێناسى دایک یاخود بەڵگەنامەى وەفاتى پێبێت. […]

کارتى زانیارى سەربە چ پارێزگایەک یاخود ئیدارەى سەربەخۆیەک بیت، پێویستە لە هەمان شوێن مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت بکەیت

بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى /ناوەند : ئەو هاوڵاتیانەى کارتى زانیارییان سەربە ناوەندى پارێزگاى سلێمانى و سنورەکانى دەوروبەرى بێت وەکو( بازیان، قەرەداغ، دوکان، پیرەمەگرون، پێنجوێن، چوارتا، ماوەت، شارەزوور…) لە ناو بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى مامەڵەى پاسپۆرتیان بۆ جێبەجێدەکرێت. نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى/ ئیدارەى گەرمیان: ئەو هاوڵاتیانەى کارتى زانیارییان سەربە ( قەزاى کەلار ، ناحیەى […]

هــــاووڵاتـــی بـــەڕێــــز… لە کاتی سەردانت بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکەت پێویستە

 ١.  پێویستە خۆت ئامادەبیت بۆوەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکەت، چونکە پەنجەمۆری ئەلەکترۆنی وەردەگیرێت. ٢ . بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرتى منداڵی خوار (۱۸) ساڵ، پێویستە بەخێوکەر(ولى امر)ى منداڵەکە ئامادەبێت. ٣ . ئەوهاووڵاتیانەی پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە و یەکێکی تر ئەهێنن بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر لە کاتى مامەڵەى پاسپۆرت ، ئەوا پێویستە بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکە هەمان کەس لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.  ٤. دڵنیابە لەپاک ڕاگرتنی […]

لە کاتی مامەڵەى پاسپۆرتى منداڵ لە چەند حاڵەتێکدا دایک ئەتوانێت ببێت بە (ولی امر) بۆمنداڵ

هاوڵاتى بەڕێز..لە چەند حاڵەتێکدا کە دایک ئەتوانێت ببێت بە (ولی امر) بۆ مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتى منداڵ ١. ئەگەر ژن هاوسەرەکەى عێراقی نەبێت. ٢. ئەگەر باوک لە ژیاندا نەمابێت، پێویستە لەم کاتەدا ئەو کەسەى ئەرکى بەخێوکردنى منداڵەکەى گرتۆتە ئەستۆئەگەر (دایک یان هەرکەسێکى )تر منداڵەکەبێت ، سەردانى دادگاى بارى کەسێتى دەکات بۆ ئەوەى (حجە وصایە) […]

پێــداویستیەکـــانی نوێکردنەوەى پاسپۆرت

١- پێناسی باری شارستانی ٢ – ڕەگەزنامەی عێراقی ئەگەر (کارتى نیشتمانى)یت هەیە، ئەتوانى لەجیاتى (پێناس و ڕەگەزنامە) لەگەڵ خۆتدا بیهێنیت.٣- کـــارتــــی زانیـــــاری ٤- پــاســـــپۆرتــەکــــەت ٥- چـــەکی بــــانــــــــک .٦- يــــەک وێـــنــــــــە تێبینى : بۆ ئەو کەسانەى تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵەو( کارتى نیشتیمانى) خۆیان هەیە، لە کاتى مامەڵەى پاسپۆرت ( کارتى زانیارى) باوکیان ئەهێنن، لە هەمان کاتدا […]

ئەوهاوڵاتیانەى پاسپۆرتیان (ونبووە یان شێوەى پاسپۆرتەکانیان تێکچووە)

هاوڵاتـــــى بـــــەڕێــــــــز: ئەگــــەرپــاسپۆرتەکەت (ونبووە یا شێوەی پـــاسپۆرتەکــــەت بــەهەرهۆکــارێک تێــک چووە یان پاسپۆرتەکەت دڕاوە یان سوتاوە)سەرەتا سەردانى بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى بکە بەمەبەستى دروستکردنى فایلى تایبەت کەلەم پێداویستیانە پێکهاتووە: (پێناسى بارى شارستانى، ڕەگەزنامە، کارتی زانیاری، دوو وێنەى پاسپۆرت و چەکی بانک) یان ئەگەرکارتى نیشتمانیت هەیە، لەجیاتى (ڕەگەزنامە وپێناسى بارى شارستانى)ئاماده ى بكه . تـــێــــبــینـــى/ ١- ئەوکەسانەى پاسپۆرتیان […]