زانیارى دەربارەى داواکارى ڤیزاى تورکیا
هاوڵاتى بەڕێز… بۆ پێشکەش کردنى داواکارى ڤیزەى تورکیا پێویستە ئەم بەڵگەنامانەت پێبێت :- ١- پاسپۆرتى عێراقى، ماوەى لە(٦)مانگ زیاترى تیامابێت. ٢- (پێناسى بارى شارستانى و ڕەگەزنامەى عێراقى) یان ( کارتى نیشتیمانى). ٣- کارتى زانیارى. ٤- فۆڕمى خۆراک. ٥- دوو وێنەى نوێ بە قیاسى(٥*٦)سم بێت، پشتى وێنەکە سپی بێت . ٦- پشتگیرى شوێنى کار: *(ناسنامەى شوێنى کار) […]