بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

نوسینگەی پاسپۆرتی ۳/ ڕاپەڕین

نوسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت خزمەتێکى بێ وێنە پێشکەش بە هاوڵاتیانى سنورە کە بکرێت، ئەم نوسینگەیە دەکەوێتە قەزای (ڕانیە) لە (ئیدارەی ڕاپەڕین) لە ڕێکەوتى (٢٠١٩/٢/١٣) لە مەراسیمێکی بەرفراوان کرایەوە، بەڕێز (عقید/ ئاودێر عزیز حسن) وەک لێپسراوی نوسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین دەستبەکاربوو.

سنوری کارکردن: سنوری کارکردنی نوسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین دابەشدەبێت بەسەر: قەزای ڕانیە : ناحیەکانی (چوارقوڕنە، حاجیاوا، بێتواتە، سەرکەپکان) بە سەرجەم گوندەکانیەوە کە بریتین لە ١٤٧ گوند.

قەزای پشدەر: ناحیەکانی (سەنگەسەر، ژاراوە، ھێرۆ، ئیسێوە، ھەڵشۆ) بە سەرجەم گوندەکانیەوە کە بریتین لە ٢٨٤ گوند.

ژمارەی دانیشتوان: ژمارەی دانیشتوانی ئیدارەی ڕاپەڕین بەپێی نەخشەی ژمارەی دانیشتوانی پێشبینیکراوی دەستەی ئاماری سەربە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کودستان بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە ٣٦٨,٩٤٦ کەس پێک دێت.