بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە مەبەستی دیاریكردنی كاتی دەستپێكردنی دەوامی دامودەزگا فەرمییەكانی حكومەت، لیژنەیەك بۆ دیراسە كردن و بڕیاردان لەسەر ئەم بابەتە پێكھێنراوە. بۆیە پشوو بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی كە بڕیارێكی نوێ لە ژێر رێنماییە تەندروستییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەردەچێت. د. جوتیار عادلگوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان٢٠٢٠/٥/٢

بڕیاردرا تا رۆژی ۲٦ی ئازار بكرێتە #پشوی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم

ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا لە رۆژی( ۲۰۲۰/۳/۱۱ تاوەکو ۲۰۲۰/۳/۲٦ ) بكرێتە پشوی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەتیهەرێم. .جگە لە وەزارەتی پێشمەرگەو ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی

خولێکى سێ ڕۆژە بۆ ئەفسەرانى وەزارەتى ناوخۆ لە سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتى هەریەک لە بەڕێزان عەمیدى مافپەروەر(سالار عەبدوڵا) بەڕێوەبەرى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى و پرۆفیسۆر (د.محمد جلال) خولێکى سێ ڕۆژە لە بەروارى (٢٠٢٠/٢/٢٤ بۆ ٢٠٢٠/٢/٢٦) بۆ ئەفسەرانى وەزارەتى ناوخۆ لە سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، لە زانکۆى سلێمانى بەشى یاسا لە ژێر ناونیشانى (چۆنیەتى نوسینى توێژینەوە زانستى بەشێوەیەکى ئەکادیمى) بۆ ئەو ئەفسەرانەى کە پلەیان بەرزدەبێتەوە، بەمەبەستى پێدانى زانیارى […]

فراكسیۆنی یەكێتی سەردانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی كرد

ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كه‌ پێكاتبوون له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ دكتۆر (جوان ئیحسان )سەرۆكی فراكسیۆنی ی.ن.ك و (حه‌سه‌ن ئاڵی) و(شیروان میرزا قادر)سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانیان كرد، له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا. به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تی ڕایكردنی كاروباری هاوڵاتیان و تاوتوێكردنی كێشه‌و گیروگرفتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت، فراكسیۆنی یەكێتی […]

بەڕێوەچوونى ساڵیادى دامەزراندنى نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى/۳ ڕاپەڕین

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونى ‏بەڕێوەبەرى نوسینگەى پاسپۆرتى ڕاپەڕین و سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانى ساڵێک تێپەڕبوو بەسەر دامەزراندنى نوسینگەى پاسپۆرتى ڕاپەڕین، کە بە هەوڵ و هیمەتى عەمیدى مافپەروەر (سالار عەبدوڵا) بەڕێوەبەرى پاسپۆرتى سلێمانى و ئەمەش بووە دەستکەوتێک بۆ سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین و زیاتر خزمەت گەیاندن و کارئاسانى بۆ هاوڵاتیانى سنورەکە . https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=2799225800169487&id=686239124801509 ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى […]

فەرمانگەی پەسەندكردنی بەڵگەنامەكانی وەزارەتی دەرەوە لە سلێمانی كرایەوە

ئه‌مڕۆ 11-2-2020 به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكومی، فەرمانگەی ڕاستاندنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ، له‌لایه‌ن (محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌ شاری سلێمانی لە گردی سرچنار كرایه‌وه‌. هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م فەرمانگه‌یه‌وه‌ مامه‌ڵه‌كانیان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، وەکو(تصدیق کردنی بریکارنامەی تایبەت ئەو کەسانەی لەدەرەوەی ووڵات دەینێرینەوە بۆ […]

پاسپۆرت: سیمینارێك بۆ خاوەن کۆمپانیا و نوسینگەکانى گەشت و گوزاری به‌ڕێوه‌چوو

ئەمڕۆ سیمینارێک لەسەر (چۆنیەتى پێدانى زانیارى و ئاشنابوون بە ڕێنماییە کانى پاسپۆرت) بۆ بەشێک لە خاوەن کۆمپانیا و نوسینگەکانى گەشت و گوزاری و کۆمەڵەى میوان خانەو چێشتخانەکانى پارێزگاى سلێمانى لە بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى، لەلایەن رائدى مافپەروەر(زانا عمر) بەڕێوەچووە. هەر لەلایەن نوێنەرى کۆمپانیا و نوسینگەکانى گەشتیارى و کۆمەڵەى چێشتخانەو میوانخانەکانەوە لە پاى هەوڵ و ماندووبونیان بڕوانامەى […]

چه‌ند باخچه‌یه‌كی منداڵان له‌ ڕانیه‌ سه‌ردانی پاسپۆرتی ڕاپه‌ڕین یان كرد

بەشێک لەپەپولە جوانەکانی چەند باخچەیەکی منداڵان لە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین . سەردانى (نوسینگەی پاسپۆرتی ٣/ ڕاپەڕین)یان کرد ئەمڕۆ لە نوسینگەى پاسپۆرتى ڕاپەڕین لەلایەن موقەدەم (ئاودێر عەزیز) بەڕێوەبەرى نوسینگەى پاسپۆرت و ستافی نوسینگەکەوە ڕێنمایی سادە و ئاسان سەبارەت بە ئاشنابونى مندڵان لەسەر چۆنیەتی دەرهێنانی پاسپۆرت وناساندنى و شێوازى سەفەر .کردن بۆ منداڵانى چەند باخچەیەک لە سنورى […]

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: سوپاسی ئەو دەرچوانەی زانکۆ دەکه‌ین کە بە دەم ئاگاداريیەکەمانەوە ھاتن

بەردەوام ئه‌و ھاوڵاتیانه‌ی کە لە تاراوگە دەژین کاتێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتییان دەکرد یان له‌ ڕێی په‌یجی فه‌رمی پاسپۆرتی سلێمانیه‌وه‌ گلەیی و گازندەی ئەوەیان دەکرد کە لەسەفارەتەکانی عێراق كاروباریان وه‌كو پێویست جێبه‌جێ ناكرێت و فەرمانبەری کوردیان یان نیە یان زۆر کەمە. له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌میدی مافپه‌روه‌ر(سالار عه‌بدوڵا) به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند ، ئێمه‌ وه‌كو ئه‌ركێكی نیشتیمانی به‌رده‌وام […]

بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان سەفەر(سەردان)ی ووڵاتی ئێران دەکەن

مه‌رزی په‌روێزخان

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیانەوە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان سەفەر(سەردان)ی ووڵاتی ئێران دەکەن. لە پاش هەوڵ و کۆششێکی زۆری بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان(حسین احمد قادر)بە مەبەستی کارئاسانی لە ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان توانرا لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان ڕاستەوخۆ گەشتیاران کارتی(رخصەتجوال السیارات) وەربگرن.مەرجەکان:1- ساڵانە(سنویە) ی ئۆتۆمبیل بەناوی ئەو هاوڵاتیەوە بێت کە شۆفێرە و […]