پاسپۆرتی سلێمانی کارئاسانی بۆ منداڵانی نەخۆش دەکات
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کارئاسانی بۆ منداڵانی نەخۆش دەکات و ھەر منداڵێک نەخۆشی قورسی ھەبێت و پێویست بێت بەپەلە ببرێتە دەرەوەی وڵات لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان له ڕێی مۆبایلی تیمی پاسپۆرتی سلێمانییهوه کاروبارەکانی بۆ جێبهجێدەکرێت. د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند، (عەمید سالار عەبدوڵا) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بەڵێنی […]
زانیارى دەربارەى داواکارى ڤیزاى تورکیا
هاوڵاتى بەڕێز… بۆ پێشکەش کردنى داواکارى ڤیزەى تورکیا پێویستە ئەم بەڵگەنامانەت پێبێت :- ١- پاسپۆرتى عێراقى، ماوەى لە(٦)مانگ زیاترى تیامابێت. ٢- (پێناسى بارى شارستانى و ڕەگەزنامەى عێراقى) یان ( کارتى نیشتیمانى). ٣- کارتى زانیارى. ٤- فۆڕمى خۆراک. ٥- دوو وێنەى نوێ بە قیاسى(٥*٦)سم بێت، پشتى وێنەکە سپی بێت . ٦- پشتگیرى شوێنى کار: *(ناسنامەى شوێنى کار) […]
پاسپۆرتی سلێمانی تێچوی پاسپۆرتی بەشێک لە منداڵانی ئۆتیزم لە ئەستۆ دەگرێت
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، وەکو دیارییەک بۆ رۆژی جیهانی منداڵان لەسەر ئەرک و تێچووی بەڕێوەبەرایەتییەكە، پاسپۆرتی بۆ ١٦ منداڵی ئۆتیزم دەركرد. لە دێژەی کاروچالاکییەکاندا بۆ زیاتر کارئاسانی هاوڵاتیان پشکەشکردنی خزمەتی زیاتر ئەمڕۆ (مۆبایل تیم)ی پاسپۆرتی سلێمانی سەردانی سەنتەری ئۆتیزمی کردو، هەر لەوێ مامەڵەی پاسپۆرتی بۆ منداڵانی سەنتەرەکە جێبەجێکرد بەبێ ئەوەی سەردانی پاسپۆرت بکەن.
لە سلێمانی پاسپۆرت دەدرێت بە کارمەندانی فەرمانگەی کونسوڵگەری/بەشی ڕاستاندن
لە پای ئەو خزمەتەی پێشکەشی ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانییان کردوە لە جێبەجێ کردن و ڕاپەراندنی کاروباری ڕاستاندن(تصدیقات)ی مامەڵەی ھاوڵاتیان لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی عێراق، ئەفسەری مۆبایل تیم لە پاسپۆرتی سلێمانی سەردانی فەرمانگەی کونسڵگەری کرد، بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ فەرمانبەرەکانیان. بەمەبەستی کارئاسانی و نەگەڕانەوەیان بۆ پارێزگاکانی خۆیان لەسەر فەرمانی لیوا (ئەحمەد عەبدولستار عەبدولڕەزاق)بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی عێراق […]
هەوڵى کردنەوەی دەروازەی سەیران بەن بەرووی گەشتیاراندا دەکرێت
وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و ڕێكارەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی سەیران بەنی دەستپێكرد.
ئێران بۆ ماوهی دوو ههفته پێدانی ڤیزای ڕاگرت
كونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، لەسبهینێ وه بۆ دوو هەفتە پێدانی ڤیزا رادەگرن و هۆكارەكەشی بۆ داخستنی هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان بەرووی گەشتیاران گەراندەوە. ماڵپەڕی کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی، لەزاری مەهدی شوشتەری، کونسوڵی ئێران لە سلێمانی، رایگەیاند: بەهۆی راگرتنی هاتووچۆی گهشتیاریی لە سنووری باشماخ و پەروێزخانەوە، پێدانی ڤیزا له کۆنسوڵخانەی […]
نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ کرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە(٢٠٢٠/١١/٢٦)، بە ئامادەبوونی( رێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان و (لیوا چەتۆ ساڵح)بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و(د.هەڤاڵ ئەبوبکر) پارێزگاری سلێمانی و(ڕەمەک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و لیوا( ریاض جندی )بەڕێوبەری گشتی ڕەگەزنامەو پاسپۆرت و نشینگە بەغدا و عميد (احمد عبدالستار )بەڕێوبەری پاسپۆرتی بەغدا و لیوا (ھێرش ئەحمەد ) بەڕێوبەری ڕەگەزنامەی گشتی ھەرێم وعەمیدی مافپەروەر(سالار […]
بەڕێوبەری پاسپۆرتی سلێمانی سەردانی سەرۆکی دادگای سلێمانی کرد
ئەمڕۆ شاندێكی بهڕێوهبهرایهتی پاسپۆرتی سلێمانی سهردانی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی كردو لهلایهن بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای سلێمانی پێشواییان لێكرا. بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی ئەلکترۆنی لە نێوان بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بنکەی دادگای وونبوەکانی پاسپۆرت، ئهمڕۆعەمیدی مافپهروهر (سالار عەبدوڵا) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت لهگهڵ سهرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی .كۆبونهوهیهكیان […]
ڕاگرتنی دەوامی دامودهزگا حکوومییەکان تاوەکو ٤ی تەمموز درێژکرایەوە
پارێزگای سلێمانی: ڕاگرتنی دەوامی دامودهزگا حکوومییەکان تاوەکو ٤ی تەمموز درێژکرایەوە بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیبابەت/ گشتاندن ئەمڕۆ (٢٠٢٠/٦/٢٧)، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٤٢)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە: ١- هاتووچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی تردا لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی […]
ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتیانی پاریزگای سلێمانی
ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەین کە پێش ڕاگرتنی دەوامی فەرمی سەردانی پاسپۆرتیان کردووەو مامەڵەکانیان تەواونەکردوە، پێویستە فۆڕمی ئەلەکترۆنی پاسپۆرت دوباره نوێ بكهنهوه بۆ تهواوكردنی مامهڵهكانیان. داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەین کە پێش ماوەی(کەرەنتینە)و ڕاگرتنی دەوامی فەرمی، بەشێکی مامەڵەی پاسپۆرتیان کردوە و کاروبارەکانیان تەواونەبوو یاخود پهنهمۆری ئهلهكترۆنیان نهكردوه، لە ئێستادا کە سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی دەکەن بەمەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان، […]