بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

بەم نزیکانە مەرزی شوشمێ بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە

ئەمڕۆ ١٨ی حوزێران (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆک وەزیران و( ئازاد توفیق)پارێزگاری هەڵەبجە و (نەخشە ناسح)قائیمقامی هەڵەبجە و عەمیدی مافپەروەر (سالار عەبدوڵڵا) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بەشێک لە بەرپرسانی حکومی مەرزی شوشمێی یان لە پارێزگای هەڵەبجە بەسەر کردەوە. جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەم نزیکانە مەرزەکە بە رەسمی بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر […]

بڕیارێکی نوێ لەبارەی گەشتکردن وە دەرکرا

ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت سەفەری ئێران بکەن دەبێت پاسپۆرتەکانیان ماوەکەی لە سێ مانگ زیاتری مابێت لەبـــەرئــــەوەى دەفتــەرى پاســــپۆرت لە عێراقدا نــەماوە کۆمارى ئیســـلامى ئێـــران لە دەســــت پێشــــخەرییــەکدا هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانڕێگا دەدات هەر پاسپۆرتێک ماوەکەی ( لەشەش بۆ سێ مانگی تیامابێت) هاوڵاتییەکە لە کونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئەتوانێت ڤیزا وەربگرێت بۆ سەردانى ئێران بکات وە بە تایبەت […]

مامەڵەى پاسپۆرت ڕادەگیرێت

هاوڵاتیانى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارە سەربەخۆکان ئاگاداردەکەینەوە مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت ڕادەگیرێت جگە لە وەرگرتنەوەى پاسپۆرتە تەواوبووەکان. بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى ئاگادارى هاوڵاتیان دەکات ڕۆژى پێنج شەممە( ٢٠٢٢/١٢/٢٢) کــــۆتـــا ڕۆژى وەرگرتنى مامەڵەیە لە بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى (نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى١ ، نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى /٢ کەلار ، نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى /٣ ڕانیە ، نوسینگەى پاسپۆرتى […]

ئێران ڤیزای لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق هەڵگرت

کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیزا لەسەر ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانە هەڵدەگرێت، کە لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن، لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و باشماخەوە بڕیارەکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە. سەرجەم گەشتیاران و شۆفێران دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بکەن بۆ ووڵاتی ئێران ، هەروەها ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکەن کە پێویستە و مەرجە کارتی پلاستیکی وەرگرتنی […]

سەرۆکی دادگا سەردانی پاسپۆرتى سلێمانى کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ى ٩ى ٢٠٢٢ بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ناو بیناى بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى سەردانی دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/٧ ی کرد و چاوی بە دادوەران و ئەندامی داواکاری گشتی و لێکۆڵەرانی دادوەری و فەرمانبەرانی ئەو دادگایە کەوت و گفتوگۆ دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیشوکاری هاووڵاتیان و کێشە و گرفتەکانی ڕۆژانەیان […]

جێگری سەرۆکی حکومەت بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی

قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕوانامەى رێزلێنانی بە‌خشییە‌ ژمارەیەک بەرپرسی حكومی لە ناویاندا عەميدی مافپەروەر (سالار عەبدوڵڵا)بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی یەکێک بوو لە بەڕێوبەرەکان . ئەمەش لە چوارچێوە‌ی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت، كە‌ ئامانج لێی نە‌ھێشتنی گە‌ندە‌ڵی، كە‌مكردنە‌وە‌ی رۆتین و باشتر پێشكە‌شكردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌تە بە‌ ھاووڵاتیان.

نزیکەى(٦) هەزار پاسپۆرت تەواوبووە هاوڵاتیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى

ئاگادارى ئەو هاوڵاتیان دەکەین کە پێشتر مامەڵەى پاسپۆرتیان کردوە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان بەزووترن کات سەردانى پاسپۆرتى سلێمانى بکەن بەمەبەستى وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن. لە ئێستادا (٥٩١٤) پاسپۆرت تەواوبووە لەبەشى پێدانەوەى پاسپۆرتى سلێمانیە و هاوڵاتیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى بۆ زیاتر وەرگرتنى زانیارى لینکى ناوەکان بڵاو کراوەتەوە بەپێی ساڵ. ساڵی ٢٠١٩ (٧٥٢) […]

ناوی ئەو هاوڵاتیانەى کە لە پاسپۆرتی سلێمانی بەڵگەنامەکانیان دۆزراوەتەوە

داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەین کە  ناوی سیانیان لە خوارەوە هاتووە بە زووترین کات سەردانی هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی بەڵگەنامەکانیان . ناوی ئەو کەسانەی (پێناسی باری شارستانی)یان دۆزراوەتەوە: ١. عائشە یوسف حسن٢. سینەم برهان مصطفى٣. فەرمان جمال جلال٤. ڕێناس حسن رحیم٥. سەرکەوت خضر حسين٦. دابان محمد مولود٧. دیلان نەوزاد […]

پاسپۆرتی دبلۆماسی

ئەو پاسپۆرتەیە کە دەردەکرێ بۆ ئەو کەسانەی کە ماکێکی تایبەتیان هەیە ئەویش دبلۆماتکارەکان ئەوانەی لە بواری دبلۆماسی و وەزارەتی دەرەوە کار دەکەن ، بەخشینیشی لە دەستەڵاتی وەزیری دەرەوەی عێراقدایە و پێکهاتووە لە (٤٨) لاپەڕە ، بەرگەکەی ڕەنگی ( :سوور ) ە .نوێ دەکرێتەوە بە ڕەزامەندی وەزیری دەرەوەی عێراق وە دەدرێت بە .١- سەرۆک کۆماری عێراق […]

عێراق لەرۆژی 9 تاوەکو 11ی تشرینی یەکەم فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان دادەخرێن

لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێنمایی نوێیان سەبارەت بە رۆژی هەڵبژاردن ئاڕاستەی سەرجەم پارێزگاکان کردوە و بەگوێرەی رێنماییەکانیش لەرۆژی 9 تاوەکو 11ی تشرینی یەکەم فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان دادەخرێن. عەمید غالب عەتییە، وتەبێژ بەناوی لیژنەكە ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دەنگداندا جموجوڵ لەنێوان پارێزگاكاندا سنوورداردەكرێت و سەرجەم فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان لە 9ی تشرینی […]