بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی ئوستورالیا كرد

پاسپۆرتى سلێمانى _ وه‌فدێكی ئوستورالیا

وه‌فدێكی باڵای باڵیۆزخانه‌ی ئوستورالیا كه‌ پێكهاتبوون له‌ (فیونا ئەندرۆ) به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوچه‌یی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئوسترالیا لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وباكوری ئه‌فریقا،(تامبی شابسوگ) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌ردانی پاسپۆرتی سلێمانیان کرد.

سبەینێ‌ سێ‌ شەممە پشووی فەرمییە

پشوو

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە پشووی فەرمییە لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمدا. سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی سێ‌ شەممە ١١ی ئەیلول بەبۆنەی ١ی موحەڕەم و ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی ئەیلول بەبۆنەی ١٠ی موحەڕەم (ڕۆژی عاشورا) دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەكانی هەرێم.

خزمەتگوزارى(تیم مۆبایل)ى پاسپۆرت سەردانى نەخۆشخانەکان دەکات

لە درێژەى کاروچالاکییەکان خزمەتگوزارى (تیم مۆبایل)ى پاسپۆرتى سلێمانى بۆنەخۆشخانەکانى سلێمانى سەردانى ( نەخۆشخانەى مندڵان) و (نەخۆشخانەى شار)یان کرد لە سلێمانى بۆ مەبەستى کارئاسانى ئەو نەخۆشانەى پێویستیان بە مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتە و ناتوانن سەردانى پاسپۆرت بکەن، هەر بە هۆیەوە پاسپۆرتى سلێمانى خزمەتگوزاى (تیم مۆبایل) پێشکەش بە هاوڵاتیانى سلێمانى دەکات، بۆ پێدانى پاسپۆرت ئەویش بە […]

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی بەغدا ستایشی كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەكات

سەردانى بەڕێوەبەری پاسپۆرتی بەغداد

بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشەو گیرو گرفتەکان و چارەسەرکردنیان، لەسەردانێكیدا بۆ پارێزگای سلێمانی عەمید (ئەحمەد عەبدولستار عەبدلرەزاق)بەڕێوەبەری پاسپۆرتی بەغدا ، كارەكانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی شاری سلێمانی بەسەركردەوە و لەپاش بەسەركردنەوەی بەشەكانیش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كاروبارەكانی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ئاستی پەرەسەندندایە و پێشکەوتنیبەرچاوی بەخۆوە بینیوە ئەمەش مایەی دەستخۆشیە. لەبارەی کاروبارەكانی كردنەوەی پاسپۆرتی پارێزگای […]

خەڵاتى ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەرى پاسپۆرتى سلیمانى

ئەمڕۆ(٦/۳۰) لەلایەن یەکێتی داھێنەرانی عێراق و ناوەندی راگەیاندن و رۆشنبیری عیراق و یەکێتی داھێنەرانی لوبنانی بە ھاوکاری بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە(۷۰) کەسایەتی شاری سلێمانی، وە لە نێو ئەو کەسایەتیانەشدا بەخشرایە عەمیدی مافپەروەر(سالار عەبدوڵا) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی

یەكەم هێڵی فڕۆكەوانی كوردستانی راگەیەندرا

یەكەم هێڵی فڕۆكەوانی كوردستان

بەپێی راگەیاندراوی فەرمی كۆمپانیاكە، هێڵی فڕۆكەوانی فلای ئەربیل دوو فڕۆكەی نەفەرهەڵگری هەیە و لەیەكەم قۆناغیشدا گەشتەكانی بۆ هەشت وڵاتی جیهان ئەنجام دەدات، كە یەكەم گەشتی لە 16ی ئەم مانگەوە لە هەولێر دەبێت بەرەو ستكهۆڵمی پایتەختی سوید و بەبێ ترانزێت ئەنجام دەدرێت.   ئاماژە بەوەشكراوە، لەماوەیەكی نزیكدا فڕۆكەیەكی دیكەش دەكڕدرێت و ژمارەی گەشتەكان زیاد دەكرێت هەروەها […]